Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:34

مانچسته‌ر یونایتد یاری لوتکه‌ی برده‌وه‌

مورینیهۆ له‌ ناو ئوڵد ترافورد یاریه‌كی گرنگ له‌ بوكیتینو برده‌وه‌ و 3 خاڵی گرنگی به‌ده‌ست هێنا
کوردستان TV
100%

یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد سه‌ركه‌وتنی له‌ یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێناو به‌ ئه‌نجامی (1 - 0) له‌ یانه‌ی تۆتنهامی میوانی برده‌وه.

له‌ گێمی یه‌كه‌مدا هه‌ردوو تیپ به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی 81 ئه‌نتۆنی مارسیالی فه‌ڕه‌نسی تاكه‌ گۆڵی بردنه‌وه‌ی مان یونایتدی تۆماركردو 3 خاڵی یاری بۆ تیپه‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد.

به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی شه‌یتانه‌ سووره‌كان له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ 23 خاڵ به‌رزبووه‌ و ژماره‌ی خاڵه‌كانی یانه‌ی توتنهام له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ند له‌ 20 خاڵ وه‌ستا.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.