ڤیڤیان نوری دوای راپه‌رینه شكۆداره‌كه‌ی سالی 1991 له باشووری كوردستان و دوای ته‌قاندنه‌وه ی خانووه‌كه‌یان له‌گه‌ل خیزانه‌كه‌ی روو له رۆژهه‌لاتی كوردستان ده‌كات و دوای 4 سال مانه‌وه‌یان له سوریا روو ده‌كه‌نه ولاتی نیوزله‌نداو له‌م ولاته ده‌نیشنه‌وه.
فیفیان سه‌ره‌تا له ئاهه‌نگه‌كانی قوتابخانه به گۆرانی گوتن به‌شدار ده‌بێت و دواتر له ئاهه‌نگه فه‌رمییه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌ست به گۆرانی گوتن ده‌كات.
به پێی هه‌واڵێكی ( ئین دیپێندنت independent )ی به‌ریتانی دوای ته‌واوكردنی خوێندن و بۆ پێشخستنی كاری هونه‌ری روو له ولایه‌تی لۆس ئه‌نجلۆس ده‌كات و تێیدا جێ‌نشین ده‌بێت و دوای ئه‌مه گرته‌یه‌ك له گۆرانی و موزیكی خۆی بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی هۆلیود "بریان كینیدی" ده‌نێرێت.
له كۆتاییدا "بریان" له ستۆدیۆی "بارامۆنت" كه یه‌كیكه له ستۆدیۆ هه‌ره ناسراوه‌كان كه فیلمی سینه‌مایی هۆلیوودی لێ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت گۆرانیه‌ك بۆ ڤیڤیان تۆمار ده‌كات ئیتر فیفیان نوری ده‌بێت به گۆرانیبێژی هۆلیوود.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.