Erbil 10°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 08:47

نیگه‌رانیی به‌حره‌ین له‌ ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستیی و داڵده‌دانی هاوڵاتیانی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌

به‌ هۆی هێرش بۆسه‌ر پاسێكی هه‌ڵگری هێزه‌كانی پۆلیس
Bahrain Police
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵاتی به‌حره‌ین ئاشكرای كرد كه‌ به‌ هۆی هێرش بۆسه‌ر پاسێكی هه‌ڵگری هێزه‌كانی پۆلیس، كه‌سێك كوژرا و 8 كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون .

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ هێرشه‌كه‌ی رۆژی رابردووی به‌ هێرشی تیرۆریستیی وه‌سفكرد و راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌م هێرشه‌ له‌لایه‌ن گروپێكی تیرۆریستییه‌وه‌ رێكخراوه‌ و بۆمبێك له‌ رێگه‌ی دووره‌وه‌ به‌ هێزه‌كانی پۆلیسی وڵاته‌كه‌یدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ .

ئه‌و هێرشه‌ له‌ شاری جه‌د فه‌حس له‌ ده‌وروبه‌ری مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین روویداوه‌ كه‌ زۆرینه‌ی دانیشتووانی شاره‌كه‌ سه‌ر به‌ ئایینزای شیعه‌ن .

به‌رپرسانی ئه‌منیی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ڵێن كه‌ سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن تا بزانن ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه‌ كێن .

جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زیری ناوخۆی به‌حره‌ین ئێرانی به‌وه‌ تاوانبار كرد كه‌ داڵده‌ی سه‌دان كه‌سی به‌حره‌ینی داوه‌ كه‌ مافی هاوڵاتیی بوونیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌وه‌ لێسه‌ندراوه‌ته‌وه‌ .

سه‌رچاوه‌ / ماڵپه‌ڕی بی بی سی

مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.