ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆكی هەرێمی كەتەلۆنیای ئیسپانیا كە لە سەرەتای ئەم مانگەوە ریفراندۆمی تیا كرا، پەرلەمانی وڵاتەكەی هەڵوەشاندەوە و دوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات.
كارلیس بۆگدیمۆنت، سەرۆكی هەریمی كەتەلۆنیا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە وتەیەكیدا لەبەردەم پەرلەمانتارانی وڵاتەكەیدا، پەرلەمانی وڵاتەكەی هەڵوەشاندەوە و داوا دەكات لە رۆژی 20ی كانونی یەكەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.
سەرۆكی هەرێمی كەتەلۆنیا راشیگەیاند" ئەو لەبەردەم فشاریكی گەورەی ئەندامانی حیزبەكەی دایە كە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەن، ئەمەش بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیەیە كە لەگەڵ حكومەتی مەدریددا دروست بووە.
جێگەی ئاماژەیە هەرێمی كەتەلۆنیای ئیسپانیا لەسەرەتای ئەم مانگەوە ریفراندۆمی بۆ جیابونەوەی لە حكومەتی ئیسپانیا ئەنجامداو هەر لەسەرەتای هەڵمەتەكانی ریفراندۆمەكەشەوە حكومەتی مەدرید بەتوندی ئەو ریفراندۆمەی ڕەتكردەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.