Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:59

وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل: ئێران ده‌یه‌وێت گه‌مارۆى ئیسرائیل بدات

ئیسرائیل: ئێران گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تى پشتیوانى تیرۆره
کوردستان TV
100%

ئه‌فیگدۆر لیبرمان وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل رایگه‌یاند، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ كه‌ رووبه‌ڕووى ئیسرائیل بووه‌ته‌وه‌، گه‌مارۆدرانییه‌تى له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌.

لیبرمان گوتى" ئێستا ئێران له‌ سووریا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و به‌ یارمه‌تى حزبوڵڵا خه‌ریكى گه‌مارۆدانى ئیسرائیله‌.

گوتیشى" ئیسرائیل دوودڵ نابێت له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ ئه‌گه‌ر پێویست بكات، چونكه‌ ئێران گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تى پشتیوانى تیرۆر و هه‌نارده‌كردنییه‌تى.

سه‌باره‌ت به‌ سوپاى پاسدارانیش گوتى: ئه‌و سوپایه‌ به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین رێكخراوى تیرۆریستى هه‌ژمار ده‌كرێت له‌ جیهاندا.

ئه‌و وه‌زیره‌ ئیسرائیلییه‌ باسى له‌وه‌شكرد، ئێران هه‌وڵده‌دات سووریا بكاته‌ به‌ره‌ى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕ و خه‌ریكى دانانى بنكه‌ى ئاسمانى و ده‌ریاییه‌ له‌ سووریا و له‌ به‌رامبه‌یشدا ئیسرائیل ده‌سته‌وه‌ستان نابێت و رێگه‌ نادات هیچ هێز و لایه‌نێك هێڵه‌ سووره‌كانى ببه‌زێنێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.