Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:30

ئه‌فسه‌رێکی پێشمه‌رگه‌: حەشد شه‌عبی بە فڕۆکە تەرمی کوژراوان و بریندارەکان دەگوازنەوە

لە یەک میحوەریش نه‌یان توانیوه‌ پێشڕەوی بكه‌ن
کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ ھێزەکانی پێشمەرگە، توانی بە توندی بەرپەرچی ھێرشەکانی دوژمن بداتەوە و زیانی گەورەش بە حەشدی شەعبی هێزه‌ عێراقیه‌كان بگەیەنێت، سێ تانک و ھەشت ھەمەری ئەمریکایی و چوار ئۆتۆمبێڵی سەربازیی ناسراو بە باجەر  لەناو براون.

ئەمڕۆ میلیشیای حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکان لە چەند میحوەرێکەوە ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و بە پێی دواین زانیاری لە ھەموو بەرەکانی شەڕدا پێشمەرگە سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە و لەبەرامبەردا زیانی گەورە بە ھێزەکانی دوژمن گەیشتووە، لە یەک میحوەریش نه‌یان توانیوه‌ پێشڕەوی بكه‌ن، بێنه‌ نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ نەقیب ئەمیر، ئەفسەری پێشمەرگە لە میحوەری ڕەبیعە بە رایگەیاند، لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا چەکدارانی حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکان لە چەند میحوەرێکەوە زیاتر لە پێنج ھێرشیان کردووەتە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە توانی بە توندی بەرپەرچی ھێرشەکانی دوژمن بداتەوە و زیانی گەورەش بە حەشدی شەعبی بگەیەنێت.

وتیشی، پێشمەرگە به‌ گیان فیدایی بەرگریی کرد ڕێگەی نەدا لە هیچ شوێنێک حەشد شه‌عبی پێشڕەوی بکات و ھەموو ھێرشەکان لە ڕەبیعە تێکشکێندراون و حەشد ناچار بووە پاشەکشە بکات بۆ ئەو شوێنەی لێوەی ھاتووە.

نەقیب ئەمیر ئه‌وه‌شی خسته‌روو، لە ھێرشەکانی ئەمڕۆدا تەنیا لە سنووری مەحموودیە و ڕەبیعە سێ تانک و ھەشت ھەمەری ئەمریکایی و چوار ئۆتۆمبێڵی سەربازیی ناسراو بە باجەر  لەناو براون، دەیان چەکداریشیان لێ کوژراوە و چەندین برینداریان ھەیە، کە بە فڕۆکە تەرمی کوژراوان و بریندارەکانیان دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری مووسڵ، بەڵام وەک ژمارە بە دروستی نازانین چەندن، چونکە تەرمەکانیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە، تەنیا ئەوە دەزانین زیانەکانیان زۆرە و دەیان کوژراویان ھەیە و پێشبینی دەکەین، کەسانی پلەداری حەشد لەنێو کوژراوەکاندا هەبن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.