Erbil 31°C یەکشەممە 30 ئاب 18:55

بە تۆمەتی بەرتیل وەرگرتن سزای 6 ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای فوراتی ناوەڕاست دەرکرا

کوردستان TV
100%

دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناوەندی لە بەغدا، سزای زیندانیی بەسەر دوو بەرپرسی باڵای وەزارەتی کارەبای عێراقدا سەپاند، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی بنبڕکردنی گەندەڵی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادگا حووکمی 6 ساڵ زیندانیی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لە ناوچەی (فوراتی ناوەڕاست) و بەڕێوەبەری نووسینگەکەی دەرکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی تاوانی بەرتیلوەرگرتنیان لەسەر ساغ بووەتەوە.

هەردوو سزادراوەکە تۆمەتبار بوون بەوەی بڕێک پارەیان وەک بەرتیل وەرگرتووە، لەبەرامبەر خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت کە گرێبەستی کارکردنی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبای فوراتی ناوەڕاستدا هەبووە.

دادگا ئاماژەی بەوە کردووە، کە بڕیارەکە پاڵپشت بە ئەحکامەکانی بڕیاری ژمارە 160ی ساڵی 1983ی هەموارکراو و بەپێی ماددەکانی تایبەت بە هاوبەشی لە تاوان لە یاسای سزادانی عێراقی دەرچووە، دوای ئەوەی تەواوی بەڵگەکان و دانپێدانانەکان لە دژیان کۆکرانەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.