ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه26ی ئاب، كۆشكی كرێملێن ڕایگه‌یاند، ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆك كۆماری رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتیی سووریا ئه‌نجامدا و تیایدا جه‌خت له پته‌وی په‌یوه‌ندییه سیاسیی و دیپلۆماسییه‌كانی نێوانیان كرایه‌وه.
كۆشكی كرێملین له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ڤلادیمێر پووتین له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتیی كاتیی سووریا جه‌ختی له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا كردووه‌ته‌وه و دڵنیایی داوه كه رووسیا له‌گه‌ل سه‌قامگیریی سووریایه له ئێستا و داهاتوودا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پووتین له په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ل ئه‌حمه‌د شه‌رع دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه بۆ سووریایه‌كی به‌هێز پشتیوان ده‌بێت بۆ بووژانه‌وه‌ی سووریا و سه‌روه‌ری خاكی سووریا و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كان.
جگه له‌وه ، پووتین داوای له شه‌رع كردووه كه هاوكار بێت بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی دوو بنكه‌ی سه‌ربازی رووسیا له وڵاته‌كه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.