ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له به‌ره‌ى توركمانى داواى هه‌مواركردنى ده‌ستوورى عێراق و سڕینه‌وه‌ى مادده‌ى 140 له ده‌ستووردا ده‌كات و رایده‌گه‌ینێت" ده‌ستوورى عێراق پێشتر زۆر به‌په‌له نوسراوه‌ته‌وه‌و مینێكى زۆرى نهێنى تێیدا چیندراوه و بووه‌ته هۆكارى دروست كردنى كێشه‌گه‌لێكى زۆر بۆ عێراق.
نیازى مه‌عمار ئۆغلۆ بریارده‌رى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له لێدوانێكدا به "سۆمه‌رییه نیوزى" راگه‌یاند، پابه‌ندبوون به ده‌ستوورى عێراق هیچ كاریگه‌رى ئه‌رێنى دروست ناكات ، چونكه پێشتر له ناو ده‌ستووردا سته‌مێكى زۆر له نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانى عێراق كراوه، به تایبه‌تى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق.
ناوبراو وتیشى" كورد داواى جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140 ده‌كات و به هۆكارى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانى تر ده‌زانێت و چه‌ندین جاریش سه‌ركردایه‌تى كورد پێداگیرى له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ئه‌و مادده‌ى كردووه، به‌لام به‌هۆى كێشه‌ى سیاسى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند، ئه‌و مادده‌یه پشتگوێ خراوه‌و زۆر جاریش به‌رپرسانى به‌غدا به مادده‌یه‌كى ماوه‌به‌سه‌رچوو ناوده‌هێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.