محه‌مه‌د ژووری ده‌رهێنه‌ری فیلمی دۆكیۆمێنتاری (ئالان) ڕاگه‌یاند: له مانگی داهاتوودا فیلمی ئالان به‌شداری فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی (سمارت فۆن ئهفریكان فیلم) له نێجریا ده‌كات.
چیرۆكی فیلمی دۆكیۆمێنتاری ئالان له ساڵی 2016 له نێو كه‌مپی دۆمیز له پارێزگای دهۆك به‌رهه‌م هێنراوه باسی منداڵێكی نێو كه‌مپه‌كه ده‌كات كه نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌یه و ئاره‌زووی ژه‌نینی میوزیكه.
شایانی باسه ئه‌و فیلمه تاوه‌كو ئێستا به‌شداری 24 فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كردووه و چوار خه‌ڵاتی جیاوازی به‌ده‌ست هێناوه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.