Erbil 16°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 12:46

شرۆڤه‌کارێکی سیاسی عێراق : دڵتان به‌وه‌ خۆش مه‌که‌ن که‌ که‌رکوکتان داگیر کردووه‌

دەبێت بە ناچاری دان بە دەوڵەتی كوردیدا بنێن
کوردستان TV
#7 #9
100%

شرۆڤه‌كاری سیاسی عێراق، رایده‌گه‌ێنێ، دڵتان به‌وه‌ خۆش مه‌كه‌ن كه‌ كه‌ركوكتان داگیركردووه‌، به‌وه‌ش هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن كه‌ هه‌موو كه‌س پشتی له‌ كورد كردووه‌.

كه‌ریم به‌در، شرۆڤه‌كاری سیاسی عێراق، رایگه‌یاند: وا تێمه‌گه‌ن بارزانی به‌ سانایی ده‌ست له‌ كوردستان به‌رده‌دات، با عێراقیش خۆی نه‌كاته‌ پاڵه‌وان، چونكه‌ ئه‌وه‌ی رووده‌دا پیلانێكی نێو ده‌وڵه‌تییه‌و به‌م نزیكانه‌ سه‌راو ژێر ده‌بن.

ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات ته‌ڵه‌یه‌كی نێو ده‌وڵه‌تییه‌ بۆ حه‌شد و ئه‌وان دوای داعش ئامانجی دووه‌می ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانه‌ به‌ سعودیه‌شه‌وه‌، بۆیه‌ دڵتان به‌وه‌ خۆشمه‌كه‌ن كه‌ركوكتان داگیر كردووه‌، به‌وه‌ش هه‌ڵمه‌خه‌له‌تێن كه‌ هه‌موو كه‌س پشتی له‌ كورد كردووه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: ئه‌و رووداوانه‌ ته‌واوی موعاده‌لاته‌كانی گۆڕیوه‌ و بارزانی له‌ خه‌و هه‌ڵنه‌ساوه‌ته‌وه‌ و بڕیاری دروستكردنی ده‌وڵه‌تی دابێت، به‌ڵكو له‌ ٢٠٠٣ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ دارێژراوه‌ و ئێمه‌ بۆنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌كه‌ین، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ، پیلانێكی گه‌وره‌یه‌ و به‌م نزیكانه‌ش به‌ پاڵپشتیه‌كی گه‌وره‌ ده‌وڵه‌تی كوردستان دروست ده‌بێت و ده‌بێت ئێمه‌ش به‌ ناچاریه‌وه‌ دانی پێدا بنیین.

ئه‌و شرۆڤه‌كاره‌ عێراقییه‌ ده‌شڵێت: سعودییه‌ كه‌ پاڵپشتی گه‌وره‌یه‌ بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ئێستا په‌یوه‌ندی به‌ عه‌بادییه‌وه‌ ده‌كات، خۆ ئه‌مه‌ له‌به‌ر خاتری چاوی ڕه‌شی ئه‌و نییه‌، بۆیه‌ هه‌رگیز به‌وه‌ هه‌ڵمه‌خه‌له‌تێن كه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ باس ده‌كرێ، سه‌یری راست و دروستی رووداوه‌كان بكه‌ن.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.