له بازاری دۆلاره‌كه‌ی شاری سلێمانی شه‌ره ته‌قه له نێوان چه‌ند هاوڵاتیه‌كدا روویداوه‌و به‌م هۆیه‌شه‌وه 2 هاوڵاتی كوژراون.
سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاگوزاری سلێمانی به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند كه‌مێك به‌ر له ئێستا به هۆی شه‌ره ته‌قه‌وه دوو هاوڵاتی كوژران.
ئه‌وه‌شی خسته روو كه هێزه‌كانی پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی روودانی شه‌ره‌كه ده‌كه‌ن و په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه، ته‌رمی كوژراوه‌كانیش گوازراوه‌ته‌وه ، پزیشكی دادی سلێمانی بۆ پشكنین.
كوردستان تیڤی / داستان ئه‌میر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.