ئەمڕۆ، یەکشەممە، (22-10-2017) بە هەزاران هاولاتى رهوهندى کورد لە دژی هێرشەکانی میلیشیایی حەشدی شەعبی بۆ سەر کوردستان، لە شاری (کۆڵن)ی ئەڵمانیا خۆپێێشاندانیان کرد و داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد لە دژی هێڕشی ئەو ملیشیایانە بێنە دەنگ.
له لایهكى ترهوه سێ گەنجی کورد لە بەردەم بارەگای کۆمسیۆنی باڵای یەکێتیی ئەوروپا لە بەرانبەر پێشلکارییەکانی حەشدی شەعبی دژی گەلی کورد لە هەرێمی کوردستاندا، مانگرتنیان ڕاگەیاند.
(ئاشتی تیشی)، ئەو چالاک و ڕۆژنامەنووسەیە کە مانگرتن لە خواردنی ڕاگەیاندووە و بڕیاریان داوە خۆپێشاندان و مانگرتن بە شێوەیەکی ئاشتیانە ئەنجام بدەن لە دژی کردارەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کە بەو چەکانەی هاوپەیمانان بۆ شەڕی دژی تیرۆر پێی داون، لە دژی کوردەکان بەکاریان دێنن.
ئەو چالاکە کوردە گوتیشی: ''بۆ جیهان دیاریی دەکەین ئەو چەکە بۆ تیرۆر بوو، نەک بۆ دژی کورد، ئێستا خەڵکی دیکەی کوردپەروەر خۆیان ناونووس دەکەن و دەیانەوێت بەشداری لە مانگرتنەکەدا بکەن و ئیمە داخوازییەکانمان بە سێ زمانی جیهانی نووسراوە و دەگەیەننە کەسانی کۆمسیۆنەکە بۆ ئەوەی ئاگاداری ڕەوشی کوردان بن.
كوردستان تیڤی / رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.