Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 13:26

وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکى بۆ قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاو کردەوە

ئاگاداریه‌كه‌ ده‌رباره‌ى یەک بابەتی و دوو بابەتی یه‌
کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی بۆ قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22/10/2017، وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بۆ قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "ھەموو ئەو قوتابییانەی پۆلی 12ی ئامادەیی ئاگادار دەکەینەوە، کە یەک بابەتی و دوو بابەتین، دەرفەتیان ھەیە تا 31/12/2017ی زایینی کاروباری بەشداربوون لە ئەزموونە گشتییەکانیان ئەنجام بدەن".

ھەر لە ئاگادارینامەکەدا ھاتووە: "بە پێچەوانەوە و دوای ئەو بەروارە، ئەو قوتابییانە مافیان دەفەوتێت و ناتوانن بەشداری تاقیکردنەوە گشتییەکان بکەن".

كوردستان تیڤی / رفعت مزورى
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.