سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕای گەیاند، ئەمڕۆ پۆستی دوو قایمقام لە ئەنجومەنی پارێزگا پەسەند كران.
عەلی ڕەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: "لە كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 53ی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێردا هەریەكە لە پۆستی قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر بە تێكڕای دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن و پۆستی قایمقامی قەزای كۆیە بە زۆرینەی دەنگ پەسەند كران".
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، كە لە ماوەی داهاتوودا كۆنووس و بڕیارەكانی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ یەكشەممە 22/10/2017 بۆ پارێزگاری هەولێر ڕەوانە دەكرێت و دواتر هەمان كۆنووس بۆ ئەنجومەنی وەزیران ڕەوانە دەكرێت، بۆ ئەوەی بڕیارەكان پەسەند بكرێن و فەرمانیان بۆ دەربكرێت.
كوردستان تیڤی / رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.