شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڤیدیۆیه‌كی ناوشاری كه‌ركووكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی یه‌خه‌یان به خه‌ڵكی شاره‌كه گرتووه‌و ده‌یانگرن و ته‌قه ده‌كه‌ن به‌سه‌ریاندا و هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان ژن و پیاودا ناكه‌ن و سوكایه‌تییان پێده‌كه‌ن.
له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی نوسیووه "ئەم گرتە ڤیدیۆیە پێشکەشە بەوانەی دەڵێن کەرکووک ئارامەو بگەڕێنەوە، خۆزگە ئەوانەی کەرکوکیان فرۆشت خۆشک و دایک و خێزانی خۆیان دەهێنا لەکەرکووک دایاندەنا و ئەوجا بەخەڵک دەڵێن وەرن لێرە لەژێر دەستیان دانیشن، خودا ریسواتان بکات وا ئاوهاتان لەو میللەتە کرد، بەرنامە وابوو ئەوەی دوێنێ لەپردێ رویدا لە تازە خورماتو رویبدایە و ئەمریکا ببێتە ناوبژیوان.
هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی: دڵنیابن ئێمەی کەرکوکی و دووز و خانقین و ناوچەکانی تر تا لەژیان ماوین ئەم سوکایەتی و هەرزانفرۆشییەمان بیر ناچێت وەدڵنیابن بەم کارانەتان ناتوانن برایەتی نێوانمان تێکبدەن وەک ئەوەی لە سلێمانی و هەولێر کردتان، بەڵکو یەکڕیزیمان بەهێزتر دەبێت و سەربەرزانە دەگەڕێنەوە نەک بە عەدەم تەعەروزی حەشد.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كانی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، باڵێكی یه‌كێتی ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق رێككه‌نیان كردووه‌و به فه‌رمانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قین و قه‌زا و ناحییه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكانی كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كردووه.
به‌رده‌وامیش له رێگه‌ی میدیاكانیانه‌وه به‌رده‌وام داوا له خه‌ڵكی ده‌ربه‌ده‌ركراوی ناوچه‌كان ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان چونكه پۆلیس و دژه تیرۆر ئارامی شاره‌كه ده‌پارێزن، به‌ڵام وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت هیچ هێزێكی پۆلیس و دژه تیرۆری یه‌كێتی ده‌سه‌ڵاتیان نییه و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی فه‌رماندار و فه‌رمانڕه‌وای شاره‌كه‌ن.
به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه متمانه‌یان به‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق نییه و به‌هۆی داگیركردنی ناوچه‌كانیانه‌وه زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.