حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی یاساو رێنماییەكاندا بڕوای تەواوی بە ئازادیی خۆپێشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی و هەموو چالاكییەكی مەدەنیی رێگەپێدراو هەیە، بەڵام بەهیچ شێوەیەك قبووڵ ناكرێت خراپەكاری بەرامبەر بە نێردە دیپلۆماسییەكان و شوێن و ئۆفیسەكانیان لە هەرێمی كوردستان بكرێت و هەموو رێكارێكی یاسایی بەرامبەر بە هەر كارێكی نابەجێی بەو شێوەیە دەگیرێتەبەر.
لەم روانگەیەوە بە توندی سەركۆنەی هەوڵی تێكدەرانەی رۆژانی رابردووی چەند كەسێك بەرامبەر كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و هەوڵی بێڕێزیكردن بەرامبەر بە ئاڵاكەیان دەكەین و كردەوەیەكی ئاوا بەرامبەر ئاڵای هیچ وڵاتێك لە هەرێمی كوردستان مایەی قبووڵكردن نییە، دووپاتیشی دەكەینەوە كە ئەو كردەوانە كردەوەی تاكەكەسین و و دەزگاكانمان هەموو رێكارێكی یاسایی بەرامبەریان دەگرێتەبەر.
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
22/10/2017
كوردستان تیڤی / رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.