زۆرێك له به‌ڵگه‌كانی تیرۆری جۆن ئێف كه‌نه‌دی سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌مریكا هێشتا ئاشكرا نه‌كراون و ئێستاش دوای 25 ساڵ بڕیاره هه‌زاران به‌ڵگه‌ی ئه‌م فایله بڵاوبكرێته‌وه.
ئه‌م به‌ڵگانه ده‌كرێت سه‌رچاوه‌یه‌كی باش بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕیان وایه كه شتێك به‌ناوی تیۆریی پیلانگێڕیی بوونی هه‌یه.
26ـی ئه‌م مانگه ماوه‌ی 25 ساڵه‌ی ئه‌رشیڤ كرانی به‌ڵگه شاراوه‌كانی تیرۆری جۆن ئێف كه‌نه‌دی سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌مریكا كۆتایی پێدێت، وه له كاتێكدا كه سی ئای ئه‌ی ده‌زگای ئاسایشی زانیاریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا هێشتا باوه‌ڕی وایه كه به‌شێك له‌و به‌ڵگان نابێت بڵاو بكرێنه‌وه, به‌ڵام دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئێستای ئه‌مریكا رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له په‌یامێكی تویته‌ریدا رایگه‌یاند كه به ئه‌گه‌ری زۆر فه‌رمان ده‌كات ئه‌م به‌ڵگانه بڵاو بكرێنه‌وه.
ئه‌و كۆمسیۆنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له تیرۆری كه‌نه‌دی ده‌كرد رایگه‌یاند كه بكوژه‌كه‌ی كه‌نه‌دی له‌سه‌ر بڕیار كه‌سیی خۆی ئه‌و تیرۆره‌ی ئه‌نجاداوه, به‌ڵام چه‌ندین تیۆریی جۆراوجۆری پیلانگێڕیی له ساڵانی دوای تیرۆره‌كه‌دا هاتنه ئاراوه.
له‌م تیرۆییانهدا وڵاتانی كوبا و یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت و سه‌رمایه‌درانی چه‌ك و چۆڵی ئه‌مریكیی وه‌ك فه‌رمانده‌رانی تیرۆری كه‌نه‌دی ناویان هێنراوه، ته‌نانه‌ت ده‌وترێت كه لیندن جۆنسن كه دوای كه‌نه‌دی بۆ به سه‌رۆك كۆمار، به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ سی ئای ئه‌ی كه‌نه‌دیان تیرۆر كردووه.
سه‌رچاوه / ماڵپه‌ڕی دی ده‌بلیوو
مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.