وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بڕیاره رۆژی 23ی ئه‌م مانگه سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری هاوتا عێراقیه‌كه‌ی له مۆسكۆی پایته‌خت كۆببنه‌وه و باس له بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه كه حكومه‌تی مۆسكۆ پشتیوانی ئه‌نجامدانی دیالۆگی بنیادنه‌رانه ده‌كات له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر .
سه‌ردانه‌كه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری بۆ مۆسكۆ، كه 23ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامی ده‌دات و ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی رووسیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وتی روسیا ده‌كرێت ئه‌وانه‌ی كه له‌عێراقدا كارده‌كه‌ن.
سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.