Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 08:49

ئەنجوومەنی پارێزگای مووسل: عێراق نابێ کەرکووک بە دەردی مووسڵ ببات

ئەنجوومەنی پارێزگای مووسل: به‌م شێوه‌یه‌ بڕوات دۆخی کەرکووک ئالۆزتر ده‌بێت
کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی پارێزگای مووسل داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات، هێزەکانی خۆی لە کەرکووک بکشێنێتەوەو نابێ کەرکووک بە دەردی مووسڵ ببات، چونکە به‌م شێوه‌یه‌ بڕوات دۆخی کەرکووک ئالۆزتر ده‌بێت. 

غەزوان داودی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، رایگه‌یاند'' دۆخی کەرکووک تایبەتمەندە و دەبوایه‌ عێراق ئەو تایبەتمەندیە لەبەرچاو بگرێت، چونکە نەدەکرا بەبێ ئاگاداریی کوردستان و بە شەڕ بێتە ناو شارەوە، وه‌ هاتنیان بۆ ئەو شارە کاردانەوەی  زۆری لێکەوتەوە. بۆیه‌ دەبێ حکوومەتی عێراق ئاگادار بن لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو لە شارەکەدا، كه‌ ده‌بێ بەرپرسیارەتی لە ئەستۆ بگرێت .

ناوبراو ئەوەیشی خستە ڕوو: ''ناکرێت بەغدا ئەو سیاسەتەی بەرانبەر مووسڵ کردوویەتی بەرانبەر بە کەرکووکیش بیکات، چونکە ئەوەی کرا جۆرێکە لە درز و فیتنە لە شارەکەدا.''

وتیشى: ''سەرۆکوەزیرانی عێراق پشێلشکاری لە دەستووری عێراقدا دەکات، لە ده‌ستپێکدا گوتی، سوپای عێراق بۆ کوشتنی هاووڵاتیی عێراقی بەکار ناهێنرێت، کەچی دەبینین حەشد بە نوێنەرایەتیی عێراق هێرش دەکەنە سەر پێشمەرگە و کوڕی کوردستان دەکوژن، ئیتر ئەمە دووفاقییە لە سیاسەتی بەغدادا.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.