Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 11:21

نەوزاد ھادی:  چاوەڕێمان نەدەکرد حەشدی شەعبی بەچەکی ئەمریکا  ھێرش بکاتە سەر کورد

تاقە گولەیەک له‌ کوردستانەوە ئاراستەی سوپای ئەمریکا نەکراوە
کوردستان TV
100%

نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، ئاماژەی بەوە دا کە خەڵکی کوردستان لە 2003ەوە لەگەڵ ئەمریکا ھاوپەیمانە، بۆیە چاوەڕێی ئەوەی نەدەکرد، ئەگەر ناکۆکی سیاسی ھەبێت بەو شێوەیە بێدەنگ بێت و بە چەکی ئەمریکا میلشیا حەشدی شەعبی ھێرش بکاتە سەر کورد.

نەوزاد ھادی، پارێزگاری ھەولێر لە پرێس کۆنفرانسێکدا، ئەمڕۆ شەممە 21/10/2017، رایگەیاند: "سوپاسی خەڵکی ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەو خۆڕاگرییەی ھەیانبوو دەکەم، ھەموولایەک دەزانن دوێنێ چ بارێک دروست کرا، بەڵام ھەولێر پشێوی دروست نەکرد، بۆ بەرێزەوە دەڕوانینە ئەو خۆڕاگرییەی، کە لە بەشی باشوورەوە پەلاماری شاریان دەدا، بەڵام ئەو خەڵکە بەبوێرییانەوە و ئومێدێکی دیکەیان بە پێشمەرگە دا".

پارێزگاری ھەولێر، ئەوەشی خستە روو" پێشتر نزیکەی 700 ھەزار كه‌س بە بەردەوامی لەناو ھەولێر بووە، بەڵام دوێنێ 84 ھەزار کەسی دیکە، کە خوشک و برای ئێمەن لە کەرکووک و پردێ و خورماتووەوە ھاتوون، ئێستا لەو شارەن و خەڵکی ھەولێر کۆمەکێکی زۆریان کردوونە".

جەختی لەوەش کردەوە" ئەوەی خەڵکی نیگەران کردووە، خەڵکی کوردستان لە 2003ەوە لەگەڵ ئەمریکا ھاوپەیمانە، بۆیە چاوەڕێی ئەوەی نەدەکرد، ئەگەر ناکۆکی سیاسی ھەبێت بەو شێوەیە بێدەنگ بێت و بە چەکی ئەمریکا میلشیا حەشدی شەعبی ھێرش بکاتە سەر کورد، خەڵکی کوردستان، پاڵپشتی ئەمریکا بووە لە شەڕی عێراق و تیرۆریستانی داعش، تاقە گولەیەک له‌ کوردستانەوە ئاراستەی سوپای ئەمریکا نەکراوە، کەچی بە چەکی ئەمریکی رووبەڕووی پێشمەرگە ده‌بنەوە".

نەوزادی ھادی، گوتیشی: "ئێمە چاوەڕێی ئەوەین کە ئەمریکا شتێك بۆ کورد بكات، بەتایبەتی ئەو کوردستانەی لانەی پێکەوەژیانە".


كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.