Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 12:04

حەشدی شەعبی له‌ که‌رکوک و ناوچه‌کانى تر پێشێلکاری مافی مرۆڤی کردووە

ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان تاكو ئێستا بە ئەرکی مرۆیی خۆیان ھەڵنەستاون 
کوردستان TV
100%


دیندار زێباری سەرۆکی کۆمیتەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ راگه‌یندراوێكدا ده‌لێت" میلیشیاکانی حەشدی شەعبی پێشێلکاریی بەرچاو لە دژی گەلی کوردستان لە کەرکووک ئەنجام دەدات.


دەقی راگەیەندراوەکە:-


سەرۆکی کۆمیتەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان:

لە کەرکوک و ناوچەکانی دیکە حەشدی شەعبی پێشێلکاری بنەماکانی مافی مرۆڤی کردووە.

رووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکوک و ھێرشی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر شاری کەرکوک، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی کورد ماڵ و حاڵی خۆیان جێھێشتووە و روویان لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی کرد، لە ھەمان کاتدا دوای ئەوەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی چوونە نێو شار و شارۆچکەکان بە چەندین شێوازی جیاجیا پێشێلکارییان بەرامبەر بە کوردانی دانیشتووانی ئەم ناوچانە ئەنجامدا کە دوور بوو لە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ.

میلیشیاکانی حەشدی شەعبی پێشێلکاری زۆریان بەرامبەر بە ھاووڵاتیانی شارەکە ئەنجامدا دوور لە بنەما و پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ لە کەرکوک و خورماتو و ئەو ناوچانەی کە دەستیان بەسەرداگرتووە، ئەم پێشێلکاریانەش بوونەتە ھۆی ئاوارە و دەربەدەر بوونی دەیان ھەزار ھاووڵاتی کوردی دانیشتووی ئەو ناوچانە و روو بکەنە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەپێی توانای خۆیان یارمەتی ئەو ئاوارانەی داوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ھاتنی ئاوارەکانی بە بەرچاوی ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە  بوو، بەڵام بە ھیچ شێوەیەک یارمەتییان نەداون و بێدەنگ بوون بەرامبەر بەو کارەساتە لە کاتێکدا ئەمە ئەرکی ئەم رێکخراوانەیە.

سەرۆکی کۆمیتەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکانرایگەیاند کە ھاووڵاتیانی کوردی ئەو ناوچانە رووبەڕووی چەندین شێوازی جۆراوجۆری پێشێلکاری مافی مرۆڤ بوونەتەوە و لەم بارەوە وتی: دوای ئەوەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەستیان بەسەر چەند ناوچەیەکی کوردستاندا گرت بەشێوازی جیاجیا کەوتنە گیانی ھاووڵاتیانی کوردی ئەو ناوچانە و بە ھەموو شێوەیەک پێشێلکاری زەقی مافی مرۆڤیان ئەنجامدا وەک راوەدوونان، گرتن، کوشتن، ئەشکەنجەدان، تێکدانی ماڵ و خانوویان و زۆربەی ئەم پێشێلکاریانەش لەلایەن گروپی عەسائیب ئەھل ئەلحەق ئەنجامدراون کە گروپێکی سەر بە حەشدی شەعبییە و بەڵگە لەسەر ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتیانە لەبەر دەستدایە تا ئێستا چەندین خانووی ھاووڵاتیان لە تێکدراوە بەتایبەتی لە شارەکانی کەرکوک و خورماتوو.
 

دیندار زێباری ئەوەشی راگەیاند لە چەند رۆژی رابردوو  ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتیان لە ترسی ھەڕەشەی ئەم میلیشیانە و بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان ناوچەکانیان جێھێشتووە و لەم بارەوە زیاتر وتی: لە دوو رۆژی رابردوودا تەنیا ئەو خێزانانەی کە لە شاری کەرکوکەوە روویان لە شاری ھەولێر کردووە ژمارەیان گەیشتۆتە زیاتر لە ١٤ ھەزار خێزان، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆریشیان روویان لە سنووری پارێزگای سلێمانی کردووە، ئاوارە بوون و کۆچی ئەم ژمارە زۆرەی ھاووڵاتیانی کورد بەڵگەیەک لەسەر دڕندەیی ئەو تاوانانەی کە لەو ناوچانە دژیان ئەنجامدراون.

دیندار زێباری لە درێژەی قسەکانی وتی: ئێمە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین کە سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکاریانەی میلیشیای حەشدی شەعبی دابنێن، چونکە ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا پێشێلکاریی مافی مرۆڤە و ئەرکی لایەنە نێودەوڵەتییەکانە ھەڵوێستی توندیان بەرامبەری ھەبێت لە ھەمان کاتدا پێویستە یارمەتی و ھاوکاری پێویست راستەوخۆ پێشکەش بە ئاوارەکان بکەن، چونکە ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان تا ئێستا بە ئەرکی مرۆیی خۆیان ھەڵنەستاون لەو بوارەوە لە کاتێکدا بە ئاشکرا ئەم تاوان و پێشێلکاریانە دەبینن.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.