Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 11:56

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاریی ئاوارەکانی کەرکووک و خورماتوو دەکات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاریی ئاوارەکان دەکات
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 21/10/2017، لە میانی بەردەوامیی ھەڵمەتە خێرخوازییەکانیدا بۆ بەھاناوەچوونی زیاتری خێزانەکانی شاری کەرکووک و خورماتوو، کە بەھۆی بارودۆخ و نالەباریی ڕەوشی ئاسایش لە شارەکەیاندا ماڵ و حاڵیان جێ ھێشتووە و ڕوویان لە شاری ھەولێر و ناوچەکانی دەوروبەری کردووە و ئاوارە بوونە، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامن لە خزمەتکردنیان و لەو میانەشدا لە شارەدێی بنەسڵاوە، چوار ھەزار بەتانی بەسەر 400 خێزاندا، دابەش کرد، کە ھەر خێزانێک 10 بەتانی پێشکەش کرا، ھەروەھا لە پارکی شانەدەر و کۆمەڵگەی لانە ستی بە ھەمان شێوە و بە ھاوکاریی خێرخوازێک، خۆراک و بەتانیان پێشکەشی 150 خێزانی کەرکووک و خورماتوو کرد.

ھەر ئەمڕۆ شەممە  و لەمیانی بەردەوامیی ھەڵمەتە خێرخوازییەکانیدا بۆ بەھاناوەچوونی زیاتری خێزانەکانی شاری کەرکووک و خورماتوو، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەو شارانە، شیر و پێداویستیی منداڵانیان بەسەر 400 خێزان کە لە کەمپی سوورداش نیشتەجێ کراون، دابەش کرد. 

بەھۆی جێھێشتنی ماڵ و حاڵی دانیشتوانی شاری کەرکووک و خورماتوو، نزیکەی 135 ھەزار کەس ِروویان لە شاری ھەولێر و سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان کردووە، ڕۆژانە تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە چەندین تیمی جیا و لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان ھاوکاری و خۆراک و پێداویستیی ناوماڵ پێشکەشی ئەو خێزانانە دەکات، کە ناوچەکانیان جێ ھێشتووە و ڕوویان لە شوێنە ئارامەکانی دیکەی کوردستان کردووە.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.