به‌رپرسێكی نزیك له سه‌رۆك كۆماری ئێران رایده‌گه‌ێنێ، چیدیكه یارمه‌تی سه‌ربازیی ئێران شتێكی نهێنی نییه. ده‌توانیت وێنه‌كانی ژه‌نه‌ڕاڵ قاسم سوله‌یمانی له هه‌موو شوێنێكی عێراق ببینیت.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌ر ، به‌رپرسێكی نزیك له حه‌سه‌ن رووحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاندووه : چیدیكه یارمه‌تی سه‌ربازیی ئێران شتێكی نهێنی نییه. ده‌توانیت وێنه‌كانی ژه‌نه‌ڕاڵ قاسم سوله‌یمانی له هه‌موو شوێنێكی عێراق ببینیت.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه راشیگه‌یاندووه :ئێستا، جگه له پرسی سیاسی، نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ئێران زۆر گرنگه، ئێرانیش وڵاتێكی ئه‌ندامی ئۆپێكه ، كۆنترۆڵكردنی بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركوك له‌لایه‌ن دووژمنه‌كانی ئێرانه‌وه بۆ ئێمه كاره‌سات ده‌بێت. بۆچی ده‌بێت بهێڵین ئه‌وانه له نێو بازاری نه‌وتدابن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.