Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 12:39

ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری له‌به‌رده‌م UN  به‌رێوه‌ ده‌چێت

ناره‌زایی ده‌ربڕین له‌هه‌مبه‌ر بێ هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ كاتژمێر 2 ی پاشنیوه‌رۆ له‌به‌رده‌م UN  خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری به‌رێوه‌ ده‌چێت.

گروپی گه‌نجانی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵده‌ستن به‌ گردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ناره‌زایی ده‌ربڕین له‌ به‌رامبه‌ر بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ، له‌هه‌مبه‌ر هێرش و داگیركاری و وێرانكارییه‌كانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌رامبه‌ر به‌ كوردستان و پێشمه‌رگه‌.

سیروان گه‌ردی ، چالاكوانی مه‌ده‌نی و به‌رپرسی تۆری هه‌ماهه‌نگی رێكخراوه‌كان، به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ئه‌مرۆ كاتژمێر 2 ی دوای نیوه‌رۆ گه‌نجانی بوێری قه‌ڵاو مناره‌ گردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م UN ، به‌ هوتافی ئه‌مریكا راستگۆ نییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ به‌ڵێنه‌كانی و كورد په‌لاماری كه‌سی نه‌داوه‌و ته‌نیا داوای مافی خۆی كردووه‌ رێك ده‌خه‌ن، هه‌روه‌ها داواش ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پشتیگری له‌ داوا ره‌وكانی گه‌لی كورد بكات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.