Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:03

داعش به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌ خۆکوژییه‌که‌ی مزگه‌وتی شیعه‌کانی کابولی گرته‌ ئه‌ستۆ

ئامانجی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ سه‌ركرده‌ی ناوچه‌یی حزبێكی ئیسلامیی شاره‌كه‌ بووه‌
ISIS
کوردستان TV
100%

گروپی چه‌كدارانی داعش رایگه‌یاند كه‌ رۆژی هه‌ینی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامه‌كانیی هێرشێكی خۆكوژیی كردووه‌ته‌ سه‌ر مزگه‌وتێكی شیعه‌كانی شاری كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ 39 كه‌س كوژراون .

داعش بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرا بخاته‌ڕوو رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی رۆژی رابردوو كرده‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی بۆسه‌ر مزگه‌وتی ئه‌نجامداوه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌وان بووه‌ .

ژماره‌یه‌ك له‌ راگه‌یاندنه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی له‌ كه‌سانی نێو مزگه‌وته‌كه‌ كردووه‌ كه‌ به‌سه‌ر نوێژه‌وه‌ بوون، دواتریش پشتێنه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ . 

به‌ وته‌ی به‌شێك له‌ سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كان ئامانجی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ سه‌ركرده‌ی ناوچه‌یی حزبێكی ئیسلامیی شاره‌كه‌ بووه‌ .

سه‌رچاوه‌ / ماڵپه‌ڕی رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود مه‌عروف .. Kurdistan TV

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.