Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 12:17

وردەکاری تێکشکانی هێرشەکەی ئەمڕۆی حەشدی شه‌عبى

لەبەرامبەردا پێشمەرگە لێیانهاتە وەڵام و زەبرێکی کەمەرشکینی دان و یەک کیلۆمەتریش بۆ دواوە ڕاوینان و لەئەنجامدا (14) هەمەرو
کوردستان TV
100%

 

سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان رایگه‌یاند "ئەمرۆ هەینی 2017/10/20 حەشدی شەعبی بەزۆرترین چەک و هەمەرو تۆپخانەو تانکی ئابرامزی ئەمریکی و (T 72) کە بەهیزترین جۆری تانکە لە جیهاندا، بە پاڵپشتی سەدەها زریپۆش سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك هێرشی کردۆتە سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شارۆچکەی پردێ".

لەبەرامبەردا پێشمەرگە لێیانهاتە وەڵام و زەبرێکی کەمەرشکینی دان و یەک کیلۆمەتریش بۆ دواوە ڕاوینان و لەئەنجامدا (14) هەمەرو زریپۆش و تانکێکی ئابرامزو (2) تانکی (T 72) تێکشکێنراون و بەجێ ماوەن لەدوایاندا، ئەوە جگە لە کوژرانی زیاترله‌ (100) چەکداری حەشدی شەعبی.

ئەو هێزەی حەشدی شەعبی کە هێرشی کردۆتە سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان یەکێک بووە لە بەهێزترین و مەشقپێکراوترین هێزەکانی حەشدی شەعبی، لە دوای تێکشانەکەشیاندا لە بێتەلەکانی حەشدی شەعبیەوە ئەوە بیستراوە زۆر بەشلەژاویەوە داوایانکردووە بە پەلە هیزەکانیان بگۆڕدرێن یان شوێنگۆڕکێیان پێ بکەن یان هێزی زیاتریان بۆ بنێردرێت، چونکە هێزی پێشمەرگە هیندە زۆرە قابیلی تێکشکاندن نیە، ئێستا تەنها جار جارە دەتوانن بەهاوەن تۆپبارانی پێش سەنگەرەکانی پیشمەرگە بکەن.

لە ئیستاشدا لەجیاتی ئەوان (سرایه‌ السلام)یان هێناوەتە کەرکوک و دەیانەویت بەوانیشەوە هێرش بکەن، بێگومان دوو ڕۆژ پێش ئێستا ناو شاری پردێ چۆڵکراوەو کەسی تێدا نەماوەو پێشمەرگەی لەناو بووە، هیچ بەهانەیەک بۆ ئەو هێرشەی حەشدی شەعبی نەبووە بۆ سەر پێشمەرگە، بەڵام نیازی عێراق و ئێران خراپە و پێیان وایە پیشمەرگە هەتا پاشەکشە بکات ئەوانیش دێنە پێش، ئەگەر بۆیان بکرێت هەموو کوردستان داگیر دەکەن، بەڵام بڕیارو فەرمانی سەرۆکی کوردستان بۆ پێشمەرگە ئەوەیە ئەو هێڵەی ئێستا لێ جێگیر بوونە هێڵی بەرگری و مقاوەمەتی یەکجارەکیەو نابێت بەهیچ شێوەیەک حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بێنە پێشەوە.

ئەو سەرکەوتنەی پیشمەرگە سەرکەوتنێکی زۆر گەورەیەو کاریگەری زۆری لە ورەو توانایی سوپای عێراقی و حەشدی شەعبی کردووە، ئەو تێکشانەی ئەوڕۆیان تێکشکانێکی نەوعیە لەتێکشکانی سەربازیداو تەواوی تواناکانیان شکاوە، ئەگەر هەر هێزیکی تریش لەوانە (سرایه‌ السلام)یش هێرش بکات هەمان چارەنووسی ئەو هێزەی ئەمرۆ دەبێت کە هێرشی کرد سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە پردێ.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.