Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 04:13

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ پشتیوانیکردن لە کورد له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی جیهان له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ پشتیوانیکردن لە کورد لەگەڵ ئەمریکا و رووسیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا لە پەیوەندیدایە
netanyahu
کوردستان TV
100%

ئاژانسی رۆیتەرز لە سەر زاری بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەدژی هێرشەکانی سوپای عێراق بەرامبەر بە کورد، لۆبی بۆ پرسی کورد لە نێو سەرکردەکانی جیهان دەکات .

هه‌روه‌ها ناتەنیاهۆ بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا ئەنجامداوە .

بەپێی ئەو زانیاریانەی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە بۆ ئه‌م مەبەسته‌ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل، پرسی پشتیوانیکردن لە کورد لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێبکات .

هه‌روه‌ها ئیسرائیل کاتز، وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل رۆژی هەینی بە رادیۆی تەلئەڤیڤی راگەیاندووە كه‌ کار لەسەر ئەوە دەکەن هێرشەکانی سەر کورد رابگرن، چونکە کورد پشتیوانی رۆژئاوان و شایەنی ئەو پشتیوانییەن .

کارتز راشیگەیاندووە، ئێستا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ پشتیوانیکردن لە کورد لەگەڵ ئەمریکا و رووسیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا لە پەیوەندیدایە .

ئارام كاكه‌خان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.