Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 18:17

دکتۆر کەمال کەرکووکی: لە سێ قۆڵەوە حەشدی شەعبی تێکشکێنراون توانای هێرشیان نەماوە

دكتۆر کەمال کەرکووکی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە
دكتۆر کەمال کەرکووکی: لە سێ قۆڵەوە حەشدی شەعبی تێکشکێنراون توانای هێرشیان نەماوە
کوردستان TV
100%


دكتۆر کەمال کەرکووکی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات ورەی هێزی پێشمەرگە لەوپەڕی بەرزی دایە و لە سێ قۆڵەوە حەشدی شەعبی تێکشکێنراوە.


دكتۆر کەمال کەرکووکی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاندووه‌: "ورەی هێزی پێشمەرگە زۆر بەرزە پێشمەرگە لە سێ قۆڵەوە هێرشی حەشدی شەعبی تێکشاندووە و دەیان هەمەر و ئۆتۆمبێلی سەربازیمان تێکشاندووە و حەشد توانای هێرشی نەماوە و لە سنووری خۆیان تێکشکاون و ئێستاش بە زیانێکی زۆرەوە لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە".

ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە ئەوەشی خستۆته‌ڕوو: "لە چوار قۆڵەوە حەشدی شەعبی بە چەکی ئەمریکاوە دوانیوەڕۆ هێرشێکی دیکەیان کردوەتەووە کە تا ئێستاش شەڕەکە بەردەوامە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.