Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:40

سه‌رۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بارودۆخی سیاسیی کوردستان و عێراقیان تاوتوێ کرد

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا
سه‌رۆك بارزانی و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بارودۆخی سیاسیی كوردستان و عێراقیان تاوتوێ كرد
کوردستان TV
100%


ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 19ـی 10ـی 2017 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و خاتوو ئۆرسۆلا ڤۆندێرلیۆن وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بارودۆخی سیاسیی كوردستان و عێراق تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی دوایین بارودۆخی مەیدانی و پێشهاتەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا كە ڕادەی بەریەككەوتنە سەربازییەكانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقی كەم بووە و گرژییەكان پەرەی نەسەندووە. 

هەروەها پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش دووپات كردەوە و جەختیشی لە پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە.

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا خۆشحاڵیی خۆیشی دەربڕی كە بڕیاری گفتوگۆ و دانوساندن بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.