Erbil 13°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 12:51

رێز له‌ به‌ته‌مه‌نه‌کان بگرن به‌لام شوێنیان بۆ چۆل مه‌که‌ن

یه‌كیك له‌ شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی ئامۆژكاری به‌ساڵاچوان ده‌كات له‌ رووی ته‌ندروستیه‌وه‌
کوردستان TV
100%

یه‌كیك له‌ شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی ئامۆژكاری به‌ساڵاچوان ده‌كات له‌ رووی ته‌ندروستیه‌وه‌ باشتره‌ له‌ نیو پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌ر دانه‌نیشن به‌لكو به‌ پیوه‌ بوه‌ستن.

ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ته‌ندروستی ده‌لێت ، به‌ پیوه‌ وه‌ستان كاریكی زۆر باشه‌ بۆ كه‌سه‌ به‌ ته‌مه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دوور بن له‌ سستی و ته‌مبه‌ڵی ، هه‌روه‌ها پێی باشه‌ له‌ باڵه‌خانه‌ به‌رزه‌كان خۆیان به‌ دوور بگرن له‌ به‌كارهینانی پلیكانه‌ی كاره‌بایی(مصعد) 

پرۆفیسۆر" مور گره‌ی" شاره‌زا له‌ بواری پزیشكی له‌ به‌ریتانیا پێی باشه‌ كه‌سانی به‌ ساڵاچوو  پارێزگاری له‌ ته‌ندروستی خۆیان بكه‌ن ئه‌ویش به‌ رۆیشتن بۆ ماوه‌ی (10) خوله‌ك له‌ هه‌موو رۆژیكدا.
 
مور گره‌ی ده‌لیت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ نێو شه‌مه‌نده‌فه‌ر و باسه‌كان بیر له‌ چۆلكردنی شوینه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌ بو ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیكی زۆریان هه‌یه‌  پێویسته‌ پێش ئه‌وه‌ دوو جار بیربكه‌نه‌وه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ستان بۆ ئه‌وان زۆر باشه‌ بۆ ته‌ندروستیان.

ناوبراو له‌ كۆتاییدا ده‌لێت پێویست رووبه‌رووی بیرۆكه‌ی پاڵكه‌وتن بۆ به‌ساڵاچوان ببینه‌وه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ل پێشوه‌چوونی ته‌مه‌نیان پێویستیان به‌ چاڵاكی جه‌سته‌یی زۆر هه‌یه‌.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.