Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 16:59

سەرۆک بارزانی: تێکۆشەرێکی وەک کۆسرەت ڕەسوڵ بە بەغدا ناگیرێت

سەرۆک بارزانی: هەر ئەو عەقلییەتەیە وای كردووە كەس نەتوانێ لەگەڵیاندا بژیێت
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌مه‌ر بریارى دادگەی لێكۆلینەوەی ڕەسافەی بەغدا بۆ گرتنى "كۆسرەت ڕەسوڵ" جێگری سكرتێری یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، بە تۆمەتی دەربڕینی ڕای خۆی لەسەر ڕووداوەكانی كەركووك، په‌یامێكى بلاو كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ڕۆژی پێنجشەممە 19ـی 10ـی 2017 دادگەی لێكۆلینەوەی ڕەسافەی بەغدا بڕیاری گرتنی بۆ بەڕێز كاك كۆسرەت ڕەسوڵ جێگری گشتیی سكرتێری یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان دەركردووە بە تۆمەتی دەربڕینی ڕای خۆی لەسەر ڕووداوەكانی كەركووك.

ئەم بڕیارەی دادگەی ڕەسافە كە بڕیارێكی سیاسییە بە ڕوونی پێشان دەدات كە عەقلیەتی باڵادەست لە بەغدا بە چ شێوەیەكە. گەلێك ڕای خۆی بە ئاشتیانە دەرببڕێت دەبێ سزای بەكۆمەڵ بدرێت، كەسێك ڕای خۆی دەرببڕێت دەبێ بگیرێت. هەر ئەو عەقلییەتەیە وای كردووە كەس نەتوانێ لەگەڵیاندا بژیێت.

با دەستەڵاتدارنی بەغدا ئازاد بن، چ بڕیارێك دەدەن با بیدەن بەڵام با بشزانن تێكۆشەرێكی وەك كاك كۆسرەت و تێكۆشەرەكانی تریش بەوان ناگیرێت و بۆیان نییە بیگرن.

مسعود بارزانی
19ـی 10ـی 2017


كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.