Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 16:35

ئاکیف باقی ڕەخنە لە هەڵوێستی ئەنقەرە بەرامبەر کوردستان دەگرێ

نووسه‌رێكی دیاری توركیا ره‌خنه‌ له‌و به‌رپرسانه‌ی توركیا ده‌گرێ كه‌ دڵیان خۆش بووه‌ به‌ دەست به‌سه‌رداگرتنی كه‌ركووك له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه
کوردستان TV
100%

نووسه‌رێكی دیاری توركیا و نزیك له‌ ئاكپارتی، ره‌خنه‌ له‌و به‌رپرسانه‌ی توركیا ده‌گرێ كه‌ دڵیان خۆش بووه‌ به‌ دەست به‌سه‌رداگرتنی كه‌ركووك له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ‌.

ئاكیف باقی نووسه‌ری نزیك له‌ ئاكپارتی، له‌ وتارێكیدا كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ رۆژنامه‌ی (قه‌رار)ی توركی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی داوه‌ هه‌ندێك به‌رپرسی تورك زۆر دڵخۆشن به‌ نه‌مانی پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركووك، وه‌كو بڵێی ئه‌و شاره‌ كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست نه‌ژادپه‌رستێكی وه‌كو (ئیلكه‌ر باشبوغ)، نه‌ك ئایه‌توڵڵا و حه‌شدی شەعبی.

ئاكیف له‌ به‌شێكی نووسینه‌كه‌یدا دەڵێ "ئێوه‌ وا ده‌زانن ئه‌وه‌ی چووه‌ته‌ ناو كه‌ركووك فاتیحه‌كه‌ی توركیایه‌، وا ده‌زانن ئه‌و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه‌ قاسم سوله‌یه‌مانی به‌رپرسی فه‌رمانده‌ی ئێران نییه‌ و ئه‌وه‌ فه‌رمانده‌یه‌كی توركه‌، به‌چی دڵتان خۆشه‌؟".

باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌گه‌ر كه‌ركووك كه‌وتبێت، ئه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست ئێران، تۆ! ئه‌ی توركیا! چیت قازانج كرد و سوودی چیت بینی له‌و كه‌وتنه‌ی كه‌ركووك؟
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.