چەكدارانی حەشدی شەعبی كە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە جووڵەیان پێ دەكرێت، ئێستا خۆیان ئامادە دەكەن بە جلوبەرگی پۆلیسی فیدراڵەوە جارێكی تر بگەڕێنەوە شاری كەركووك، ئەوەش دوای كشانەوەی ئەو هێزە لەناو شارەكان بەهۆی خۆپێشاندانی هاووڵاتیان.
سهرچاوهیهك به ماڵپهری دهزگای سهتهلایتی كوردستانی راگەیاند: ئاگادار کراینەوە کە حەشدی شەعبی، بەجلوبەرگی مەدەنی و پۆلیسی عێراقەوە لەناو کەرکووکن و لەبارەگای حکوومییەکانن، ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت، ئەوە واتە پیلان لەسەر شارەکە بەردەوامی ھەیە و بۆ داھاتوو باش نابێت، دواتر حەشدی شەعبی لە باشووری کەرکووک ھەیە و لە کەرکووک بوونیان ھەیە، ئیتر ئەم تاکتیکانە بۆ دەکرێت نازانین؟.
بەپێی سهرچاوهكه، ئەو جلوبەرگانەی پۆلیسی ئیتیحادی و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان، دوای گەشتنیان بە لەیلان، لەنێو بارەگا حکوومییەکانی ئەو شارەدێیەدا چەکدارەکانی حەشدی شەعبی جلی پۆلیس لەبەر دەکەن و بە ئۆتۆمبێلی تابلۆی پۆلیسەوە، بە کەژاوە دەچنە نێو کەرکووک و دەیانەوێت خەڵک وابزانێت حەشدی شەعبی لە کەرکووکدا نییە.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.