Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 16:40

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: حه‌شدی شه‌عبی له‌ هه‌موو شوێنه‌کانی ناو که‌رکووک ماون

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا قسه‌كانی سه‌عدی پیره‌ى ره‌تكرده‌وه‌ 
کوردستان TV
100%

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌باره‌ی بوونی ھێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شاری كه‌ركووك به‌ كوردستان24ى راگه‌یاند" هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ هه‌موو شوێنه‌كانی ناو شاری كه‌ركووكن، ته‌نانه‌ت لای باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و باشووری كه‌ركووك و هه‌موو شوێنه‌كان هێزه‌كانی سه‌رایای خوراسانی و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و حزبوڵڵای حه‌شدی شه‌عبی بوونیان هه‌یه‌".

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا قسه‌كانی سه‌عدی پیره‌، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتبووی: "حه‌شدی شه‌عبی له‌ كه‌ركووكدا نه‌ماون" و گوتی: "با كاك سه‌عدی بێت پێكه‌وه‌ ده‌ڕۆین هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی نیشان ده‌ده‌م كه‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تێدان".

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌بێت هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كه‌ركووك جێبهێڵن و تا بكرێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ بێت، چونكه‌ ناكرێت خه‌ڵك له‌ باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه‌ بێن و له‌ كه‌ركووك دانیشن و حاكم بن، بۆیه‌ كه‌ركووك ئێستا داگیركراوه‌و به‌شكۆوه‌ بۆی ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌".

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.