به‌رپرسێكی باڵای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، رێكخراوی داعش و "تیرۆریستان"ی گروپه‌كانی تر، فڕۆكه‌كانیان كردووه‌ته ئامانج، بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی گه‌وره‌ی هاوشێوه‌ی هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ری نیۆیۆرك.
ئیلین دیوك، وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا به‌وه‌كاله‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، گروپه "تیرۆرستییه‌كان" ئه‌نجامدانی هێرشه بچووكه‌كانیان كردووه‌ته هۆكارێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهات و سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵكی پێیانه‌وه، به‌ڵام ئامانجه‌كه‌یان زۆر دوورتره له‌وه‌ی كه ده‌بینرێت. هه‌ربۆیه به‌وته‌ی ئه‌و "هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی هێشتا به‌هێزه‌و له‌ئاستێكی باڵادایه".
دیوك له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ "ئامبیر رۆد"ی وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا وتی " رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، داعش بێت یان قاعیده یاخود رێكخراوه‌كانی تر، هه‌وڵی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی هاوشێوه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ر ده‌ده‌ن".
وتیشی "توندڕه‌وان هه‌وڵی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ده‌ده‌ن و ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانیش له‌وه ئاگادارن".
دیوك روونیكرده‌وه، واشنتن و له‌نده‌ن، له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ناوخۆی وڵاتانی "گروپی 7" هه‌وڵده‌ده‌ن وا له سه‌كۆكانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن كه توانای زیاتر بخه‌نه گه‌ڕ بۆ سنورداركردنی "توندڕه‌وی" له‌تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.