میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە هیچ ناوچەیەکی دهرهوهى ئیدارهى هەرێمی کوردستان نەکشاونەتەوەولەسەر پێشێلکارییەکانیان لە دژی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.
پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەکی بەربڵاو کە گوایە ئەو میلیشیایانە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کشاونەتەوە، بهلام بهپێى بەدواداچوونێکی وردی مالپهرى (باسنیوز)، كه لە چەندین سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە وهریگرتووه، ئاشكراى دهكات کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەیەکی کوردستانیی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک نەکشاونەتەوە و لە شوێنەکانی خۆیان ماونەتەوە.
میلیشیاکانی حەشدی شەعبی شەوی ڕابردووش لەسەر پێشێلکارییەکانیان بەرامبەر بە هاووڵاتییانی کوردی ناوچە کوردستانییەکان بەردەوام بوون و چەندین تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجام داوە.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 16/10/2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە سەرپەرشتیی و بەشداریی سوپای پاسدارانی ئێران و به چاوساغى بالى لایهنێكى كوردى هێرشیان کردە سەر کەرکووک و شارەکەیان داگیر کرد و هەزاران هاووڵاتیی ئەو شارە روویان لە هەولێر و شارەکانی دیکەی کوردستان کرد.
رۆژی چوارشەممە 18/10/2017، کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا رایگەیاند، کە چەند “کاڵفام”ێکی ناو حزبەکەی ئەو پیلانەیان لە دژی گەلی کوردستان جێبەجێ کرد و رایگەیاند، “ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکوک و ھەموو زیانە گیانی و مادی و مەعنەویەکانی تری گەلەکەمان ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو کاڵفامانەی ناو یەکێتی”.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.