Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:51

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان نیگه‌رانی خۆی له‌که‌رکووک و خورماتوو ده‌رده‌بڕێت

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ توندی داوا له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ركارێك كه‌ بكرێت بۆ به‌رگرتن له‌و توندوتیژییانه‌
کوردستان TV
100%

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ راپۆرته‌كانی "تاڵان و وێرانكاری ماڵان و شوێنه‌كانی كارو باره‌گای پارته‌ سیاسیه‌كان" ده‌رده‌بڕێت، كه‌ له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ‌بووه‌ته‌ هۆی "ئاواره‌كردنی زۆرەملێی" خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.
 
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی‌ نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق (یۆنامی‌)، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌واڵی سوتاندنی نزیكه‌ی 150 خانووی له‌ خورماتو له‌ 16-17ی ئه‌م مانگه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ له‌گه‌ڵ وێرانكردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی 11  خانووی تری خه‌ڵك و به‌رپرسی كوردی‌ پارته‌ سیاسییه‌كان و هه‌روه‌ك چۆن باس له‌ هێرشیش دژی نوسینگه‌ی پارته‌ توركمانییه‌كان له‌ پارێزگای كه‌ركوك ده‌كرێت.
 
هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌،  تێبینی دانپێدانانی حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی‌ كردووه‌، به‌و رووداوانه‌ی كه‌ وه‌ك ئه‌و ناوزه‌دی كرد له‌لایه‌ن توندڕه‌وه‌كانی هه‌ردوولاوه‌ ئه‌نجامدراون  و هه‌روه‌ها بڕیاردانیشی بۆ ناردنی سوپای عیراق بۆ هیۆركردنه‌وه‌ی ره‌وشی خورماتوو داوای سه‌ركردایه‌تییه‌كانی سیاسی و ئاسایشی وڵات له‌ هێزه‌كانی فیدڕال و ئاسایشی ناوخۆ بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌ به‌گوێره‌ی یاسا و سه‌قامگیری سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، به‌ توندی داوا له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ركارێك كه‌ بكرێت بۆ به‌رگرتن له‌و توندوتیژییانه‌ و پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها  بۆ دڵنیابوونیش له‌وه‌ی كه‌ تاوانبارانی توندوتیژییه‌كان و توقاندن و ئاواره‌كردنی زۆره‌ملێیانه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی په‌لكێشی یاسا بكرێن.

ئا: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.