Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 16:23

رۆزنه‌فت ئاماده‌یى خۆى ده‌ربڕیوه‌ بۆ گه‌یاندنی نه‌وت و گازی کوردستان به‌ بازاره‌ جیهانیه‌کان

رۆزنه‌فت ده‌سه‌ڵاته‌كانى فراوانتر ده‌كات به‌ به‌راوورد به‌ پێش ریفراندۆم
کوردستان TV
100%

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ گه‌وره‌ كۆمپانیاى نه‌وتى رووسى رۆزنه‌فت  وه‌به‌رهێنان له‌ 5 كێڵگه‌ى وزه‌دا ده‌كات له‌ كوردستان،  هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاته‌كانى فراوانتر ده‌كات به‌به‌راوورد به‌ پێش ریفراندۆم بۆ ئه‌وه‌ى گازى سروشتى هه‌رێمى كوردستان ببێته‌ هاوكاری دابین كردنى بڕی پێویستی نه‌وت و گازى سروشتى  بۆ توركیا و ئه‌وروپا.

ئاژانسی رۆیته‌رز زیاتر نووسیویه‌تى " ئێستا رۆزنه‌فت سه‌باره‌ت به‌ وه‌به‌رهێنانى ده‌سه‌ڵاته‌كانى فراوانتر كردووه‌ له‌ پێش ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى و ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى  بۆڕى گازى سروشتى كوردستان ره‌وانه‌ى بازاڕه‌كانى توركیا و ئه‌وروپا بكات، دوو سه‌رچاوه‌ به‌ رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ به‌هاكه‌ى زیاتره‌ له‌ ملیارێك دۆلار.

رۆیته‌رز زیاتر نووسیویه‌تى كوردستان  ئه‌گه‌رچى خاوه‌نى یه‌ده‌گێكى گازى سروشتى زۆره ، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا گازى سروشتى هه‌نارده‌ نه‌كردووه‌ و رۆزنه‌فتیش كۆمپانیایه‌كى گه‌وره‌ و باوه‌ڕ پێكراوه‌ و ویستێكى زۆرى بۆ وه‌به‌رهێنانى گازى سروشتى هه‌یه‌ له‌ كوردستان.

زیاتر زانیارى هاتووه‌ و نووسراوه‌ بۆڕى گازى سروشتى كوردستان تواناى هه‌نارده‌كردنى بڕى 30 ملیار مه‌تر سێجا گازى سروشتى هه‌یه‌ له‌ ساڵێدا، هه‌روه‌ها ساڵى 2019 ته‌نیا پێویستى ناوخۆى كوردستانى پێ پڕده‌كرێته‌وه‌ و ساڵى 2020 ره‌وانه‌ى بازاڕه‌كانى توركیا و ئه‌وروپا ده‌كرێت.

رۆزنه‌فت هه‌روه‌ها له‌ دواى جێبه‌جێ كردنى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌  ده‌یه‌وێت رۆڵێكى زۆرى هه‌بێت كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان نه‌وتى كوردستان هه‌نارده‌ بكات و گه‌شه‌ بدات به‌ كاره‌كانى له‌ 5 كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌پێى رێككه‌تنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان.

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و رۆزنه‌فت  كۆتایى یان به‌ پشكنین و خوێندنه‌وه‌ هێناوه‌ و بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وت و گازى كوردستان ،  رۆزنه‌فت زیاتر له‌ بڵاوكراوه‌كه‌دا وتویه‌تى، له‌ ئایینده‌یه‌كى نزیكدا و به‌شێوه‌یه‌كى خێرا پڕۆژه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.

ئاژانسی رۆیته‌رز نووسیویشیه‌تى " رۆزنه‌فت ئاماده‌یى خۆى بۆ كوردستان ده‌ربڕیوه‌ بۆ هاوكارى كردنى سه‌باره‌ت به‌ بردنى بۆڕی نه‌وت و گاز بۆ ده‌ره‌وه‌ى كوردستان.

ئارام كاكه‌خان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.