Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 05:39

ژمارەیەک ئاوارەی کەرکووک له‌نێو ھەردوو شاری ئاشتی و دەشتی بەھەشت نیشتەجێکران

زیاتر لە سێ ھەزار خێزانی کەرکووک گەیشتوونەتە هەولێر
کوردستان TV
100%

دوای تێکچوونی ڕەوشی کەرکووک و پەلاماردانی ھاووڵاتییانی کورد لە لایەن چەکدارانی حەشدی شەعبیەوە، بە ھەزارن ئاوارەی شاری کەرکووک گەیشتوونەتە شاری ھەولێر و سەرۆکی حکوومەت و ئیدارەی پارێزگای ھەولێریش بڕیاریان دا، ژمارەیەک شاری نیشتەجێبوون تایبەت بکرێن بۆ ئاوارەکانی کەرکووک.

کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ڕایگەیاند'' دوای ئاڵۆزییەکانی شاری کەرکووک، ئیمە ھەماھەنگیمان کرد لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای ھەولێر بۆ پێشوازیکردن لە خۆشک و برا ئاوارەکانی شاری کەرکووک و لەگەڵ پارێزگاری ھەولێر لە بەیانییەوە دەست کراوە بە ئامادەکردنی ڕێوشوێنی پێویست بۆ پێشوازیی ئاوارەکانی شاری کەرکووک و تا ئێستا زیاتر لە سێ ھەزار خێزان لە کەرکووکەوە گەیشتوونەتە شاری ھەولێر. 

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش پەیوەندیی بە پارێزگاری ھەولێرەوە کردووە، تا ھەرچیی پێویستە بۆ ئاوارەکانی کەرکووک بکرێت، چونکە ئەوانە لەسەر کوردایەتی ئاوارە و دەربەدەربوونە.''

پارێزگای ھەولێر ئامادەکاریی تەواوی کردووە بۆ بەھانەوەچوونی ئاوارەکان و چەندین شار و کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون، کە پێشتر تەواو بوونە و کەسی تێدا نیشتەجێ نەبووە و تەرخان کراون بۆ حەواندنەوەی ئاوارەکان ، كه‌ ئەمڕۆ ھەردوو شاری نیشتەجێبوونی ئاشتی و دەشتی بەھەشت ژمارەیەک ئاوارەی کەرکووکیان تێدا نیشتەجێ کرا.''


تێزانین حه‌شدی شەعبی دەستی بە تاڵانکردن و سووتاندنی مڵک و ماڵی کوردانی شاری کەرکووک کردووە و شەوانە بە پیلانڕێژییەکی پێشتر بەرنامەبۆدارێژراو ھەڵدەکوتنە سەر مالى ھاووڵاتییانی کورد. 


كوردستان تیڤی / رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.