بڕیارە ئەمشەو شاندێكی باڵی یەكێتی لەگەڵ هادی عامری سەركردەیهكی حەشدی شەعبی كۆبنەوە، ئەمەش دوابەدوای رادەستكردنی كەركووك دێت بە هێزەكانی حەشد شهعبى و پاسدارانی ئێران له لایهن چهند كهسانێكى سهربه یهكێتى.
ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی رایگەیاند" ئەمشەو شاندێكی یەكێتی لەگەڵ هادی عامری سەركردەیەكی حەشدی شەعبی كۆدەبنەوەو بڕیارە كۆبوونەوەكە لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە كەركووك ئەنجام بدرێت.
ئەم باڵەی یەكێتی كە نزیكن لە حەشدی شەعبی، ئاماژەیان بەوە داوە كە دوای هەوڵی زۆر، توانیویانە حەشدی شەعبی رازی بكەن بەوەی چەند پێشمەرگەیەكی بەدیلگیراو ئازاد بكەن، ئەویش دوای ئەوەی ئەم باڵەی یەكێتی لە ڕێكەوتنێكی ژێربەژێردا لە دژی پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستان، شاری كەركووكیان پێشكەشی حەشدی شەعبی كرد.
كوردستان تیڤی / رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.