بەرپرسی ئاسایشی شارۆكەی خورماتوو دەڵێت كە حەشدی شەعبی لە سنووری خورماتوو دەستیان بە تاڵانكردن و سووتاندنی ماڵە كوردەكان كردووە و تا ئێستا زیاتر 400 ماڵیان سووتاندووە و رێگەش بەهیچ خێزانێكی كورد نادەن بگەرێنەوە و هەر كوردێكیش بگەرێتەوە دەیكوژن.
عەقید كاوە مەلا پەروێز بەرپرسی ئاسایشی شارۆكەی خورماتوو رایگەیاند، ئێستا كورد لە خورماتوو نەماوەو هەمووی ئاوارە بووە و حەشدی شەعبیش دەستیان كردووە بە تاڵانكردنی ماڵە كوردەكان و دواتریش دەیسووتێنن یان دەیتەقێننەوە، بۆیە تا ئێستا زیاتر لە 400 ماڵیان تاڵان كردووە و سووتاندوویانە و تەقاندوویانەتەوە.
بەرپرسی ئاسایشی خورماتوو رایگەیاند كە بارەگەی ئاسایش و بارەگەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانیشیان تاڵان كردووە و تەقاندوویانەتەوە.
عەقید كاوە مەلا پەروێز ڕوونی كردەوە، خەڵكی خورماتوو ئەوانەی كوردن، هەمووی رای كردووە و ئاوارە بوونە و رێگە بە هیچ كوردێك نادەن بگەرێتەوە و هەر كوردێكیش بگەرێتەوە دەیكوژن.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.