Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 07:54

فوئاد مەعسوم بڕیارى له‌سه‌رکارلادانى نەجمەدین کەریم واژۆ کرد

سەرۆک کۆماری عێراق بڕیارێک لە دژی پارێزگاری کەرکووک واژۆ دەکات
کوردستان TV
100%

سەرۆک کۆماری عێراق بڕیارێک لە دژی پارێزگاری کەرکووک واژۆ دەکات و مەرسوومێکی سەرۆکایەتیی دەردەکات.

بەپێی مەرسوومەکە، کە فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق رۆژی چوارشەممە 18/10/2017 واژۆی کردووە، لەو بڕیارەی مەعسوم پشت بە بەندی حەوتی ماددەی 73ـی دەستووری عێراق بەستراوە.

هەروەک لە مەرسوومەکەدا هاتووە، فوئاد مەعسوم بڕیارەکەی واژۆ کردووە، کە بریتییە لە بڕیاری ”لەسەرکار لادان“ی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک لە پۆستەکەی.

دوای داگیرکردنی شاری کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، حکوومەتی عێراق بڕیاری دا نەجمەدین کەریم لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە و جێگرە عەرەبەکەی لە شوێنی دانرا.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.