Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 07:22

ئاوارەکانی خورماتوو لەبەردەم مەکتەبی سیاسیی یەکێتی له‌ سلێمانی خۆپیشاندانیان سازکرد

بەداخەوە لە ماوەی چوار کاتژمێردا خورماتوو کەوتە دەستی عەرەب
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 2017/10/18 بەشێکی زۆر لە ئاوارەکانی شارۆچکەی خورماتوو کە بەهۆی هێرشی حەشی شەعبییەوە هەلاتوون، لە بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.

خۆپیشاندەران داوایان کرد ھەرچی زووترە سەرکردایەتیی سیاسی کورد بڕیاری ئەوە بدات ئەو ناوچانەی لەژێر ڕکێفی حکوومەتی عێراق و حەشدی شەعبی دایە، بگەڕێنەوە بۆ دەسەڵاتێ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، بۆ ئەوەی ئێمەش لە ئاوارەیی و دەربەدەری ڕزگارمان بێت.

ھاووڵاتیانی ئاوارەی شارۆچکەی خورماتوو ڕایانگەیاند: "ئێمە دانیشتوانی خورماتوو ھیچ کێشەیەکمان نەبوو و ژیانی ڕۆژانەمان بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێ دەکرد بەڵام بەھۆی ھەڵەی ئەم حزبانەوە، بەداخەوە لە ماوەی چوار کاتژمێردا کاتێکمان زانی خورماتوو کەوتە ژێر دەستی عەرەب ئەو ڕووداوە ئازارێکی زۆری بە ئێمەی کورد نشیان دا، چونکە ساڵانێکی زۆرە ئێمە لەو ناوچانەمان بەدەستەوەیە و ھیچ بە ڕەوای نابینین و ئێمە شارەکەمان داگیر بکرێت و ئێمەش ئاوارە بین و گوتیشی: "بۆیە ھاتووینەتە بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسی بۆ ئەوەی فشار درووست بکەین، تاکوو یەکێتی لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کورد ھەماھەنگی بکات، کە ھێزی پێشمەرگە بگەڕێنەوە ناوچە داگیرکراوەکان و ئێمەش لە ئاوارەیی و دەربەدەری ڕزگارمان بێت".

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.