Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 06:59

هوتێله‌کانى هه‌ولێر بێ به‌رامبه‌ر ئاواره‌کان له‌ خۆده‌گرن

ژماره‌ى ته‌له‌فۆنه‌كانى هۆتێل ره‌نین: 07504645063 07504533857
کوردستان TV
100%

دواى ئه‌وه‌ى شارى كه‌ركووك له‌ لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی و به‌ هاوكارى سووپاى پاسدارانى ئێران و هه‌ندێ به‌رپرسی لایه‌نێكى دیارى كراو داگیركرا، به‌هۆیه‌وه‌ خه‌لكانێكى زۆر له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ ئاواره‌ى شاره‌كانى هه‌ولێرو سلێمانى بوون، و تا ئێستاش به‌رده‌وامهى هه‌یه‌.

بۆ به‌هاناوه‌چوونى ئاواره‌كانى كه‌ركووك، خه‌لكى شاره‌كانى  هه‌ولێرو سلێمانى ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارییه‌كن و هوتێله‌كانى شارى هه‌ولێریش ئاماده‌یی خۆیان نیشان داوه‌ كه‌ ئاواره‌كان له‌ خۆیان بگرن و شوێنى حه‌وانه‌وه‌ بۆیان دابین بكه‌ن. 

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هوتێلى (ره‌نین) له‌ سه‌ر شه‌قامى سه‌دد مه‌ترى له‌ نزیك گه‌راجى به‌غدا و پردى كۆمپانیاى جیهان له‌ شارى هه‌ولێر له‌ رێگه‌ى كوردستان تیڤی ئاگادارى بلاو كردوته‌وه‌ كه‌ به‌پێى توانا و بێ به‌رامبه‌ر شونێنى حه‌وانه‌وه‌یان دابین ده‌كات.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئاواره‌كان ده‌توانن په‌یوه‌ندى به‌ ژماره‌ى ته‌له‌فۆنه‌كانى هوتێلى ره‌نین بكه‌ن له‌ شارى هه‌ولیر، كه‌ له‌ خواره‌وه‌ نووسراون.

ژماره‌ى ته‌له‌فۆنه‌كانى هۆتێل ره‌نین:
07504645063
07504533857
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.