Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 07:00

ئەنجامى وەرگرتنى ڕاستەوخۆیى لە زانکۆکان ڕاگەیاندرا

بۆ وەرگرتنى راستەوخۆى زانکۆیى (26770) خوێندکار داواکارییان پێشکەش کرد
کوردستان TV
100%


وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەرەنجامى وەرگرتنى راستەوخۆى زانکۆیى لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى خوێندنى (‎2018-2017) رادەگەیەنێت، کە لەکۆیى (26770) خوێندکار کە داواکارییان پێشکەش کردووە (18427) خوێندکار وەرگیراون.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕای گەیاند: "بۆ ساڵى خوێندنى (2017-2018) وەزارەتەکەمان پلان و بەرنامەى تازەى بەئاراستەى بەرەوپێشبردنى ڕەوتى خوێندن لە هەرێمى کوردستان و، بەرزکردنەوە ئاستى زانستى خوێندکاران و، کواڵێتى خوێندن داڕشت، بۆ ئەمەش دواى ئەوەى ساڵى ڕابردوو بەسەرکەوتوى توانرا سیستمى وەرگرتنى ڕاستەوخۆى زانکۆیى لە زیاتر لە (100) بەشى زانستى جێبەجێ بکرێ، بۆیە وەزارەتەکەمان بڕیارى فراوانکردنى ئەو سیستمەى دا و، بۆ ئەمساڵى خوێندن (377) بەش بەسیستمى وەرگرتنى راستەخۆى زانکۆیى دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگرت".

عەباس ئەکرەم گوتیشى: "لەوەرگرتنى ڕاستەوخۆى زانکۆیى ڕێژەى (30%)ى کۆنمرە بۆ تاقیکردنەوەى بەش یان کۆلێژە بوو، هەروەک ڕێژەى (70%)ى کۆنمرەى پۆلى دوانزەى ئامادەیى هەژمار کراوە و کەمترین کۆنمرەى پێشبڕکێ بۆ کۆلێژ (65%) و، بۆ پەیمانگە (60%) بووە".

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیگەیاند، بۆ وەرگرتنى راستەوخۆى زانکۆیى (26770) خوێندکار داواکارییان پێشکەش کرد، لە ئەنجامدا (18427) خوێندکار بەم شێوەیە وەرگیران:

(10053) خوێندکار یەک هەڵبژاردنیان هەبووەو وەرگرتنەکەیان کۆتاییەو چەسپێنراوە.

(8374) خوێندکار زیاتر لە هەڵبژاردنێکیان هەبووە پێویستە لەماوەى (5) رۆژدا سەردانى شوێنى وەرگرتنیان بکەن و داواکارییەکانیان بۆ یەک شوێن بچەسپێنن، بەپێچەوانەوە ئەگەر لەو ماوەیەدا سەردانى شوێنى وەرگرتن نەکەن کاندیدکراوى یەدەگ شوێنیان دەگرێتەوە.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەشی خستەڕوو، ئەو خوێندکارانەى بە شێوازى سیستمى راستەوخۆیى زانکۆیى ناویان لە کۆلێژ و پەیمانگەکان دەرچووە، مافیان لە وەرگرتنى (زانکۆلاین) نابێت.

بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ت ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ كلیك بكه‌

https://regayzanko.com/

ئا: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.