Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 04:11

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش: چاودێری جموجۆڵەکانی دەوروبەری کەرکووک دەکەین

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی: پاڵپشتی دیالۆگ لە نێوان دەسەڵاتدارنی کورد و عێراق دەکەین
کوردستان TV
100%

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە شەڕی داعش، لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژە بەوە دەدات کە ھێزەکانی ھاوپەیمانی پاڵپشتی ھیچ جوولەیەکی سەربازی ناکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 16/10/2017، ھاوپەیمانی نیودەوڵەتیی دژ بە شەڕی داعش، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە، کە چاودێری جووڵەی ئۆتۆمبێل و ھێزی سەربازی لە دەوروبەری کەرکووک دەکەن، دەشڵێت: "ئەم جووڵەی ئۆتۆمبێلە سەربازییانە، تاکو ئێستا ھەماھەنگی کراوە و نەوەک ھێرشبردن".

ئەوەشی خستوەتەڕوو: "ھێزەکانی ھاوپەیمانان پشتگیری چالاکییەکانی حکوومەتی عێراقی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە نزیک کەرکووک ناکەن، بەڵام ئێمە ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتانەین کە باس لە تێکھەڵچوون دەکەن لە بەربەیانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، ئێمە پێمان وایە تێکھەڵچوونەکە لەیەک نەگەیشتنێک بووە لەو کاتەیدا دوو یەکەی ھێزی سەربازی نیازی یەکگرتنیان ھەبووە".

ھاوپەیمانان، ئاماژەی بەوە داوە کە ھانی ھەموو لایەک دەدات خۆبپارێزن لە ھەر کردارێکی ئیستفزازی.

جەنەڕاڵ ڕۆبێرت وایت، فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان، رای گەیاندووە: "ئێمە بەردەوام پاڵپشتی دیالۆگ لە نێوان دەسەڵاتدارنی کورد و عێراقی دەکەین، ھەموو لایەک پێویستە تەرکیزی لەسەر تێکشکاندنی دوژمنی ھاوبەشمان داعش بێت".

جەختی لەوەش کردەوە: "ھاوپەیمانان پابەندە بە شکستدانی داعش لە عێراق و سووریا، دژی ھەر کردارێکیشە کە کێشە بخاتە ئەم ئەرکەوە".


كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.