جۆن مەککین: هەڵە بەکارهێنانی چەکی ئەمریکی لەلایەن عێراقەوە دەرەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە.
جۆن مەککین سیناتۆی کۆمارییەکان ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی سوپای عێراق و حەشدی بۆ سەر پێشمەرگە بڵاو کردەوە.
ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: نیگەرانم لە هێرشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ سەر پێشمەرگە و هەڵە بەکارهێنانی چەکی ئەمریکیش لەلایەن عێراقەوە دەرەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە.
مەککین ڕاشی گەیاندووە، نیگهرانم بەوەی هێزێکی نزیک لە ئێران بە چەکی ئەمریکییەوە هێرشی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان، ئەمریکا چەکی بە عێراقدا بۆ ئەوەی شەڕی دژی داعشی پێ بکات نەک شەڕی ناوخۆ.
ئەوەشی گوتووە، پێویستە عەبادی لەگەڵ هەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکات بۆ جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی کورد.
جۆن مەککەین لە راگەیێنراوەکەدا دەنووسێت بە قووڵی نیگەرانم بەو راپۆرتە میدیایانەی ئاماژە بە پێشکەوتنی سەربازیی هێزەکانی حکومەتی عێراق دژی پێگەکانی کورد لە نزیک کەرکووک دەکەن.
زۆر بەتایبەتی نیگەرانم بەو راپۆرتە میدیاییانەی کە هێزەکانی ئێران و هێزەکانی سەر بە ئێران بەشێک لە هێرشەکە بوون. پێویستە هێزە عێراقییەکان هەنگاوی یەکسەری بنێن بۆ کەمبوونەی ئەم بارودۆخە شڵەژاوە، ئەوەش لە رێی وەستانی پێشڕەوییەکانیانەو.
مەککەین دهشڵێت ویلایەتە یەکگرتووەکان چەکی دایە حکومەتی عێراق و راهێنانی پێکرد بۆ ئەوەی شەڕی داعش بکات و خۆی لە هەڕەشە دەرەکییەکان بپارێزێت، نەوەک ئەوەی هێرش بکاتە سەر پێکهێنەرەکانی یەکێک لە حکومەتی هەرێمی خۆی، کە هاوبەشێکی دێرین و پڕبایەخی ئەمریکایە. بە هەڵە تێمەگەن، ئەنجامی مەترسیداری دەبێت ئەگەر بەردەوام بین لەوەی چەکی ئەمریکی بەم شێوەیە هەڵە بەکاردەهێنرێت".
جۆن مەککەین لە درێژەی راگەیێنراوەکەدا دەنووسێت پێویستە عەبادی، سەرۆکوەزیران و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی ویستی گەلی کورد بۆ دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری زیاتر لە بەغدا لە کاتێکی گونجاودا و پێویستی وەستاندنی گرژییەکان بەزووترین کات، قسە بکەن.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.