لیوا به‌هجه‌ت سێلكی ،ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند:ئێمه وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی سه‌ربه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانین و تا دڵۆپی خۆین به‌رگری له خاكی كوردستان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر دوژمن به‌سه‌ر لاشه‌كانی ئێمه‌دا تێپه‌ڕ ببێ، ئینجا ده‌توانێ خاكی كوردستان داگیر بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: هێزێكی تێكه‌ڵی زێره‌ڤانی كه له‌سه‌رجه‌م سوپاكانی زێره‌ڤانی پێك هاتوون، گه‌یشتونه‌ته ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی كه چوڵكراوان و له‌نزیك ئه‌و سه‌نگه‌رانه جێگربوون و به‌رگری له پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی دوژمن ده‌كه‌ن.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر پێویست بكات هێزی زیاتری زێره‌ڤانی بۆ میحوهركانی شاری كه‌ركوك ره‌وانه ده‌كه‌ین، هاووڵاتیانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه زێره‌ڤانی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له شاری كه‌ركوك و سه‌رجه‌م شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان بكات.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.