سیاسەتمەدار "مەحموود عوسمان" دەڵێت، ئەگەر لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان یەکھەڵوێست و یەکگرتوو بن، بەغدا ناتوانێت زەفەر بە ھەرێمی کوردستان ببات و ناچار دەبێت بێتە ژێر باری گفتوگۆوە.
ههروهها مەحموود عوسمان وتیشى" پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم لە کاتی شەڕی داعش، ئەوان نیەتی ئەوەیان ھەبوو کە ئەو شوێنانەی پێشمەرگە رزگاری کردوونە، رادەستی حکوومەتی عێراق بکرێنەوە، بەڵام دوای ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەوان زیاتر کێشەکەیان گەورەتر کردووە .
ئاماژە بەوەش كرد کە کورد داوای گفتوگۆ دەکات و ئامادەش نییە ئەو شوێنانە رادەستی حکوومەتی عێراق بکات، وه ئەگەر ئەوان بیانەوێت بە زۆر بێن بۆ ئەو ناوچانە، کوردیش بەرگری لە خۆی دەکات، بەڵام ئەوەی گرینگە پێویستە کورد یەکگرتوو و یەکھەڵوێست بێت.
ناڤهاتى دەڵێت، ئەگەر بەغدا بزانێت کورد یەکگرتوو نییە رەنگە ھەڕەشەکانی جێبەجێ بکات، بەڵام ئهگەر بزانێت یەکگرتوون ئەو کاتە بەغدا ناچار دەبێت گفتوگۆ لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەستپێبکات.
دەربارەی هەڵوێستی ئەمەریکا، لە بارهى گرژی و ئاڵۆزییەکانی هەولێر و بەغدا، مەحموود عوسمان رایگەیاند، ئەمەریکا ئێستا ھاتووەتە سەر خەت و برێت مەکۆرگ لە بەغدا خەریکە بەرپرسە عێراقییەکان دەبینێت و باس لەوە دەکات كه نایانەوێت شەڕ دروست بێت و رەنگە سەردانی ھەرێمی کوردستانیش بکات، بۆ ھەمان مەبەست، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەنێوان ھەرێم و بەغدا دەست پێبکات.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.